بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر محرابیان ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سنە لەلایەن پارێزگار، نوێنەرانی مەجلیس و هەندێک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
گرینگترین گەڵاڵەگەلێک کە لە سەفەری وەزیری وزە سەردانیان دەکرێت، گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە سەدی ئازادەوە بۆ پاڵاوتنگەی سنە و سەدی عەباس ئابادی بانەیە.
سەردان لە سەدی ژاوە، سیستەمی گواستنەوەی ئاو بۆ بەنداوەکانی سووراڵ و بەرە ڕەشە، سەردان لە بەنداوی قووچم و گەڵاڵەی گەیاندنی ئاو بۆ شارەکانی قوروە و دێولان، بەنداوی سیازاخ و گەیاندنی ئاو بۆ بیجاڕ، بەنداوی گارانی مەریوان، پاڵاوتنگەی زێڕابی سنە و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرپرسانی پیشەی ئاو و کارەبای کوردستان لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری وزە بۆ پارێزگایە.
وەزیری وزە لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی سنە لە کۆڕی هەواڵنێرەکان وتی: ئەمڕۆ لە سەفەر بۆ کوردستان تەواو کردنی گەڵاڵەکانی گەیاندنی ئاو لە یەکمایەتییە و بۆ ئەوەش بەرنامەڕێزی دەکەین.
Your Comment